جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمریکا دووپات کردەوە

کوردستان 11:16 PM - 2026/07/02

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٧/٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مایلز کاگینز، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی نیو لاینز و گوتەبێژی پێشووی هێزی هاوپەیمانان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا و چەند پرسێکی هاوبەش و جێی بایەخی هەردوولا، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاس و پێزانينی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامى ئەمریکا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هیوای خواست ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بۆ ناوچەکە و نەمانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لای خۆیەوە، بەڕێز مایلز کاگینز دووپاتی کردەوە کە ووڵاتەکەی بە بایەخەوە لە ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، لەپێناو گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو