قوباد تاڵەبانی: گەشبین بووم بە پابەندبوونی بەهێزی تورکیا بە پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پــ.ــەکــ.ــەکــ.ــە

کوردستان 06:35 PM - 2026/07/03

قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:

لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ،گەشبین بووم بە پابەندبوونی بەهێزی تورکیا بە پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پــ.ــەکــ.ــەکــ.ــە.

برای بەڕێزم کاک دەرباز و بەندە، دووپاتمان لە پشتیوانیی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ کارکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لەپێناو مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە.

هەروەها تاوتوێی هاوکێشە گۆڕاوەکانی ناوچەکە، حکومەتی نوێی عیراق و هەنگاوەکانی تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو