بافڵ جەلال تاڵەبانی،
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان
ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد.
لە دیدارێکدا جەخت
لە هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک کرایەوە،
لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە.
سەرۆک بافڵ وتی،
کەرکوک نموونەی پێکەوەژیان و تەباییە، پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ چەسپاندنی
سەقامگیری و دابینکردنی مافی ڕەوای کەرکوکییەکان بەبێ جیاوازی.