كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەكەنەوە

کوردستان 01:45 PM - 2026/08/20



کەشناسی هەرێم کۆتایی هاتنی کەشە فێکەکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە پلەکانی گەرما دووبارە دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە یەک تـــــا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو