هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت

کوردستان 11:17 AM - 2026/08/20


بەشێکی دیکەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە خەرجکردنی پارەکە بكرێت.

وەزارەتی بازارگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 58 ملیار و 633 ملیۆن و 889 هەزار دینار خراوەتە سەر هەژماری هەرێم، دوای تەواوکردنی رێکارەکان پێشبینی دەکرێت رۆژانی سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست کرێت بە دابەشکردنی.

 تاوەکو ئێستا 83 ملیار و 120 ملیۆن دینار لە کۆی گشتیی شایستەی ساڵی رابردووی جووتیاران (کە زیاتر لە 301 ملیار دینار بوو) لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خەرج نەکراوە و لای بەغدا ماوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو