بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ی. ن. ک. لە بەغداد لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە.

کوردستان 02:28 PM - 2026/08/19

لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، باس لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کرا و بە فاکتەری پاراستنی سەقامگیریی وڵات زانرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نیشتمانی بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە، تاوەکو متمانەی نێوان لایەنەکان زیاتر بێت و بەربەستەکان تێپەڕێنرێن، لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو