قوبادتاڵەبانی ناوی دکتۆر هاژە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و خانەوادەکانیان واتای متمانە و هیوا و بەردەوامیی ژیان دەدات

کوردستان 04:07 PM - 2026/08/18

ساڵی ٢٠٠٢ دەستپێشخەربوو لە کردنەوەی یەکەم بەشی شێرپەنجە لە تەندروستیی سلێمانیدا کە دواتر بووە بناغەیەکی پتەو بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوا. لەو کاتەوە تا ئێستا بەوپەڕی خەمخۆری و پەرۆشییەوە خزمەتی تووشبووانی شێرپەنجە دەکات، لەگەڵ هاوڕێ و هاوپیشەکانی هیوای ژیانیان بۆ هەزاران کەس گەڕاندووەتەوە.

هەربۆیە هەمووان خۆشیان دەوێت و شانازی پێوە دەکەن و ناوی دکتۆر هاژە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و خانەوادەکانیان واتای متمانە و هیوا و بەردەوامیی ژیان دەدات.

ئێستا کە وەک یەکەمین ژن لەسەر ئاستی عێراقدا بەرزترین پلەی زانستی لە بواری شێرپەنجەدا بەدەستهێناوە، هەموو کورد و بە تایبەتیش ژنان پێی سەربەرزن. لەپاڵ ئەرکی قورسی رۆژانەی لە چارەسەرکردنی تووشبوواندا لە نەخۆشخانەی هیوا، هەوڵی بێ وچان و کۆڵنەدانی لە بەرزکردنەوی ئاستی زانستی و ئەنجامدانی توێژینەوەی بە نرخ، نموونەیەکی باڵا و مەزنە بۆ ژنان و هەموو زانستخوازان.

شەرەفمەند بووم کە بە دیداری شاد بووم و پێی سەربەرزین. دڵنیاین تا بێت نموونەی زیاتر دەبێت. پیرۆزبایی لە خۆی و هەموو هاوپیشە دڵسۆزەکانی و ستاف و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەکەم و شانازی بە هەموویانەوە دەکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو