قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستیان ئۆلفکە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان

کوردستان 04:13 PM - 2026/08/18

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و برەودانیان بەکاری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستیان ئۆلفکە، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان. 

لەدیدارەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەکاروبارەکاندا، هەروەک هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو