نزار ئامێدی و قالیباف لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە

عیراق 03:12 PM - 2026/08/19

نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لە محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی  پەرلەمانی ئێران، وەفدی هاوەڵی كرد.

لەمیانی دیدارەكەدا باس لەدوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە وجیهان و ئاسۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەل و وڵاتانی ناوچەكە بكات كرا.

لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی سەبارەت بە پشتیوانیكردنی هەموو هەوڵەكان بۆ كۆتاییهێنان بەململانێكان و چارەسەركردنی ئەو قەیرانانەی كەدوچاری ناوچەكە هاتوون دووپاتكردەوە و ئاماژەی بە پێویستی گرتنەبەری گفتوگۆی بونیادنەر و كەناڵە دیبلۆماسییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دامەزراندنی بناغەكانی ئاسایش و گەشەپێدان و سەقامگیری بەردەوام.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق بەڕوونی پشتگیری لە هەر ڕێوشوێنێك دەكات كە بەشداربێت لەبەهێزكردنی ئاشتی ناوچەكە و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی دەوڵەتان و تەئكیدیشی لەگرنگی دان بە لۆژیكی دانایی و چارەسەری ئاشتیانە بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان كردەوە، بە شێوەیەك كە ئاسایش و سەروەری دەوڵەتان بپارێزێت و دوور لە پەرەسەندنی ئاڵۆزی وبەكارهێنانی هێز، بە لەبەرچاوگرتنی مەترسیەكانی سەر ئاسایش و ئاشتی.

لەلای خۆیەوە قاڵیباف پێزانین و شانازی وڵاتەكەی بۆ پەیوەندییە مێژووییە قووڵەكانی نێوان هەر دوو گەل و وڵاتی دراوسێ دەربڕی و  تەئكیدی لە پەرۆشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو