بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی ی. ن. ک. لە بەغداد لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.

کوردستان 01:42 PM - 2026/08/19

لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنەکان کرایەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی وڵات.

سەرۆک بافڵ دووپاتی لە زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و نزیککردنەوەی دیدگای لایەنە سیاسییەکان بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو