جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا و كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا كۆبووەوە

کوردستان 09:30 PM - 2026/08/18


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە بەڕێزان ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بریتانیا لە عیراق و خاتوو هۆڵی ڤێر، كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆکی هەرێم، وێڕای پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی خاتوو هۆڵی ڤێر، وەک كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا، نیشاندا.

لای خۆیەوە خاتوو هۆڵی ڤێر خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر دەستبەکاربوونی وەک كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، کردەوە.
بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانی بەسەر عیراق و هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، تەوه‌رێكی دیكەی كۆبوونه‌وەکە بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو