وەزارەتی پەروەردە: 25 ی مانگ تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئەنجامنادرێت

کوردستان 02:31 PM - 2026/08/19

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دروودی خوای لێبێت،گۆڕانكاری لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكرێت و 25 مانگ هیچ تاقیكردنەوەیەك ئەنجامنادرێت .

بەپێی نوسراوێك كە ئیمزای  نورەدین عوسمان سەعید بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی( هەولێر، سلێمانی ،هەڵەبجە، دهۆك، گەرمیان،سۆران، زاخۆ  و راپەڕین)ی لە سەرە،بڕیاردراوە رۆژی 25 ی ئابی 2026 بەهۆی  پشووی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لێبێت،ئەنجامنادرێت و ئاگاداری خوێندكاران دەكەنەوە كە تاقیكردنەوەكان  لە دوای پشووەكە بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت، سەرجەم بابەتەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ی  وێژەیی و زانستی و پشەسی 25 مانگ، دوادەخرێت بۆ رۆژی پێنج شەممە 27 ی مانگ،هەلروەها تاقیكلردنەوەكانی رۆژی پێنج شەممەش دوادەخرێت بۆ 30 ی مانگ رۆژی یەك شەممە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو