ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لەناو بینای پارێزگای سلێمانی كەوتەوە. بەوتەی بەرگری شارستانی سلێمانی، ئاگرەكە لە بەنزینخانەی ناو بینای پارێزگا كەوتەوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە. ئەوەش دوەم حاڵی ئاگركەوتنەوەیە لە 24 كاتژمێری ڕابردودا.
بەنزینخانەكە تایبەتە بە ئۆتۆمبیلەكانی پارێزگای سلێمانی كە بۆ راپەراندنی كاروبارە رەسمییەكان بەكاردەهێنێت و تاكو ئێستا هۆكاری ئاگرەكە نەزاندراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو كۆگای سوتهمهنی له ناوچهی تانجهرۆی شاری سلێمانی گڕیگرت، بەهۆیەوە زیاتر له 30 تانكهری سوتهمهنی كه زیاتر له 25 تانكهریان پڕ له بهنزین بون و بهشێكیشیان تانكهری غاز بون گریانگرت و سوتان. بەگوێرەی ئامارە سەرتاییەكان زیاتر لە 3 ملیۆن لیتر بەنزین گڕی گرتوە و 23 كەسێك لە ڕوداوەكدا برینداربون.