نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر رووبەرووی گرفتی كەمی دەرمان و شوێنی مانەوەی نەخۆش بووەتەوە، لەوبارەیەوە نور جیهان بەرێوەبەری نەخۆشخانەكە رایگەیاند، بەهۆی نوێكردنەوەی چەند بەشێكی نەخۆشخانەی رزگاری كێشەی خەواندن و مانەوەی نەخۆشیان بۆ دروست بووە، بە وتەی ئەو بەرێوەبەرە،بەهۆی ئەوەی رۆژانە نزیكەی دوو هەزار كەس بۆچارەسەری سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن كێشەی كەمی دەرمان بۆ نەخۆشەكان دروست بووە و بەهۆی نەبوونی پارەشەوە ناتوانن وەك پێویست دەرمان بۆسەرجەم نەخۆشەكان دابین بكرێت .