داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە هەشت ملیار دینارە

کوردستان 05:47 PM - 2026/07/03

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی 27ی6ی2026 تا 3ی7ی2026، بڕی هەشت ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار و 225 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی 8 ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار و 225 دینار بووە و 85%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 15% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15ی12ی2022 ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو