وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نوێترین ئامارەكانی پەیوەست بەوەرگرتنی گەنمی جووتیاران، بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامە و چەندین سایلۆی نوێش دەخرێنە خزمەت جووتیاران.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی، لە 12ی حوزەیرانی 2026ـەوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستیپێكردووە و تاوەكو ئێستا بڕی 277 هەزار و 695 تۆن گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، سایلۆكانی پارێزگای سلێمانی، 86 هەزار و 297 تۆن، سایلۆكانی پارێزگای هەولێر و كەندیناوە، 94 هەزار و 947 تۆن و سایلۆكانی پارێزگای دهۆك، 96 هەزار و 450 تۆن وەرگیراوە.