دوای ڕێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هاووڵاتیان بە گرنگییەوە باس لە رێككەوتنەكە دەكەن، داواش دەكەن كە هەرچی زووە هەموو حزبەكان ڕێك بكەون بۆ ئەوەی ئەم بارودۆخەی ئێستای كوردستان باشببێت.