عیراق سەركۆنەی هێرشەكەی سەر دیمەشق دەكات

عیراق 01:20 PM - 2026/07/03

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، بەتوندی سەركۆنەی ئەو كردەوە "تیرۆریستییە" دەكات كە لە یەكێك لە قاوەخانەكانی دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕوویدا و ژمارەیەك كوژرا و برینداری لێكەوتەوە. 
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی "لەمكاتەدا كۆماری عیراق لەگەڵ كۆماری سووریای دراوسێی دەوەستێت و بەتەواوی هەموو كردەوەیەكی تیرۆریستی ڕەتدەكاتەوە كە هاوڵاتی سڤیل و شوێنی گشتی بە ئامانج دەگرێت". هەر كردەوەیەكی لەو شێوەیە بە پێشێلكاریی ڕوونی سەر بەها مرۆڤایەتییەكان و یاساكانی نێودەوڵەتی دەزانێت.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەناوی وڵاتەكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی سووریا دەكات.
رۆژی پێنجشەممە، بۆمبێكی چێندراو لە یەكێك لە قاوەخانەكانی ناوچەی حیجاز لە دیمەشق تەقییەوە و 9 كەس كوژران و زیاتر لە 20 كەسیش برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو