زەیدی: هەوڵە هەواڵگرییەكان چڕبكرێتەوە بۆ بەدواداچوونی تۆڕەكانی گەندەڵی و تاوانە ئابورییەكان

عیراق 11:12 AM - 2026/07/03

عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت بەردەوام دەبێت لە هەنگاوە چەسپاوەكانی بۆ راوەدونانی گەندەڵكاران و راپێچكردنیان بە دادگا.

زەیدی، لەمیانی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی بەرپرسی دەزگا ئەمنیی و چاودێرییەكان ڕایگەیاند، حكومەت بەردەوامە لە بەرنامەی چاكسازییەكەی، هاوتەریب لەگەڵ كارنامەی وەزاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دەزگاكانی چاودێری و دەزگاكانی جێبەجێكردنی یاسای هەماهەنگی بكەن لە بەدواداچوون و دەستگیركردنی تاوانبارانی تاوانەكانی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی گشتی.

سەرۆكوەزیرانی عیراق دەشڵێت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی نیشتمانییە كە پێویستی بە رۆڵی یەكگرتوو هەیە لە نێوان دەزگاكانی ئاسایش و چاودێری و دادوەری و پەسەندكردنی بەرزترین پێوەرەكانی دەستپاكی و شەفافیەت لە جێبەجێكردنی ئەركەكاندا.

بەوتەی زەیدی، چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگری و چاودێرییەكان بۆ بەدواداچوونی تۆڕەكانی گەندەڵی و تاوانە ئابورییەكان و چاودێریكردنی جێبەجێكردنی بڕیارە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بەردەوام دەبن. لەگەڵ خێراكردنی لێكۆڵینەوەكانی پەیوەست بە گەندەڵی لەگەڵ دۆسییەكانی تایبەت بەخراپ بەكارهێنانی سامانی گشتی و دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی یاسا بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو