دەستەی تەندروستیی گشتیی فەرەنسا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی كۆتایی مانگی حوزەیراندا، بەهۆی شەپۆلێكی گەرمای بێپێشینەوە كە وڵاتەكەی گرتووەتەوە، رێژەی مردن بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و تەنیا لە یەك هەفتەدا زیاتر لە دوو هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی هەینی، ستێفانی ریست، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا بە میدیا ناوخۆییەكانی وڵاتەكەی راگەیاند، لە هەفتەی نێوان 22 تا 28ـی حوزەیران، كە لوتكەی شەپۆلی گەرماكە بووە، نزیكەی 2025 حاڵەتی مردنی دیكە تۆماركراوە بەراورد بە هەفتەكانی پێشتر.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو ئامارانە سەرەتایین و پێشبینی دەكرێت ژمارەكە زۆر لەوە زیاتر بێت.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی دەستەی تەندروستیی گشتی، رێژەی مردن لەو هەفتەیەدا 29.1٪ زیادی كردووە. ئامارەكان دەری دەخەن كە پاریس و دەوروبەری زۆرترین رێژەی مردنیان تێدا تۆماركراوە، بە جۆرێك رێژەی گیانلەدەستدان 62٪ زیادی كردووە، هەروەها ناوچەی "پای دی لا لوار"یش بە هەمان شێوە هەڵكشانی گەورەی بەخۆوە بینیوە.
لەلایەكی ترەوە، ئەو دۆخە كاردانەوەی سیاسی توندی لێكەوتووەتەوە. ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان حكوومەت بە كەمتەرخەم دەزانن لە گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا. لەو چوارچێوەیەدا، پارتی سەوزەكان داوای متمانە وەرگرتنەوەیان لە حكوومەتەكەی سێباستیان لێكۆرنیۆ پێشكەش بە پەرلەمان كردووە.
بەراورد بە هەفتەكانی پێشتر. وەزیری تەندروستی هۆشداری دا كە ئەم ئامارانە كۆتایی نین و پێشبینی دەكرێت ژمارەكە زۆر لەوە زیاتر بێت.
لە مانگی حوزەیرانی رابردوو، فەرەنسا رووبەڕووی شەپۆلێكی گەرمای بێپێشینە بووەوە كە 11 رۆژی خایاند و لە زۆرێك لە ناوچەكان پلەكانی گەرما 40 پلەی سیلیزییان تێپەڕاند.
وەزیری تەندروستی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش كرد، هەرچەندە ئەم شەپۆلە زۆر توند بووە، بەڵام پێناچێت بگاتە ئاستی كارەساتەكەی ساڵی 2003، كە تێیدا بەهۆی گەرماوە 15 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و زۆربەیان كەسانی بەتەمەن بوون لە خانەكانی چاودێری.
لەلایەكی دیكەوە، نیكۆلاس ریڤێڵ، بەڕێوەبەری گشتیی سیستەمی نەخۆشخانە حكومییەكانی پاریس رایگەیاند، پێشبینی دەكەن ئاماری كۆتایی مردووان كەمتر بێت لە هی ساڵی 2003، بەڵام "بە ئەگەرێكی زۆرەوە" لە ئاماری ساڵی رابردوو زیاتر دەبێت، كە تێیدا 5 هەزار و 700 كەس گیانیان لەدەستدابوو.