داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 6 ملیار دینارە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتە، بەدیاریكراوی لە رۆژی 13ی حوزەیرانی ئەمساڵ تاوەكو 19ی حوزەیرانی ئەمساڵ، بڕی 6 ملیار و 605 ملیۆن و 339 هەزار و 432 دیناری عیراقی بووە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەكردووە، 91%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 9%ی بەشێوەی چەكە.