ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ و خەڵکەکەی ڕۆڵێکی گرنگیان لەشۆڕش و قوربانیداندا بینیوە وەشایانی خزمەت و پرۆژەی شایستەن

کوردستان 02:04 PM - 2026/06/18



هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لەژمارەیەک چالاکی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستای ئاینی و زانکۆی سنوری چەمچەماڵ و ڕایگەیاند چەمچەماڵ و خەڵکەکەی ڕۆڵێکی گرنگیان لەشۆڕش و قوربانیداندا بینیوە وەشایانی خزمەت و پرۆژەی شایستەن.
لەکۆبونەوەکەدا کەهەڤاڵ ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی و هەڵمەت هۆشیار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیبوون، هەڤاڵ جێگری سەرۆک باسی لەوەکرد کەهەماهەنگیەکی زیاتر لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری سنورەکە بکەن و بەپرۆژەو پێشنیارەکانتان ڕۆڵێکی کاریگەرتر لەبەرەوپێشبردن و خزمەتی خەڵکی قوربانیدەری چەمچەماڵ بگێڕن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو