مەراسیمی دووەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی دیالۆگی نێوان شارستانیەکان

کوردستان 10:04 PM - 2026/06/17

لە ساڵی ٢٠٢٤دا  لە ٧٨ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ بڕیارێک پەسەندکرا کە چین پێشنیاری کردبوو، کە ١٠ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەک "ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا" دەستنیشانکرا، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە لە بەهای فرەچەشنی کولتووری و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ و ڕێزگرتنی یەکتر و هاودەنگی جیهانی. هەروەها  ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی جیهانی گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا بەڕێوەچوو.


بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی گفتوگۆ لە نێوان شارستانیەتەکاندا، سەنتەری توێژینەوەی دەستپێشخەریی شارستانی جیهانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەولێر،  سیمینار و مەراسیمی یادکردنەوەکەی  لە ژێر تەوەری
بەرەو جیهانێکی فرە جەمسەری و داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی رێکخست ، هەروەها ئەمە یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ساڵیادی ئەم ڕۆژە گرنگە بەڕێوەبچێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو