ناوەندی وەرزش و لاوان پێشانگایەكی هاوبەشی كردەوە

کوردستان 02:56 PM - 2026/06/17

ناوەندی وەرزش و لاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لاوانی پارێزگای سلێمانی، پێشانگەیەكی شێوەكاری هاوبەشی بۆ هەریەك لە هونەرمەندانی شێوەكار (یادگار نوری) ، (ڤیان جاف) و (سەرمەند عەبدوڵا) ناسراو بە مەند ئەتەمین لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەكە لە سلێمانی كردەوە.
پێشانگاكە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی بواری میوزیك و نواندن و شێوەكاری تێیدا بەشداربوون، نزیكەی 40 تابلۆی تێدا نمایشكرا، 10 تابلۆشیان لە ڕێگەی چنینەوە نەخشێنرابوون.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو