بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی جووتیاران ئاگادار دەكاتەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان، ئەمەش وەك بەشێك لە پارەی گەنمی ساڵی 2025.
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی ە ئاگادارینامەكەدا بڵاویكردووەتەوە، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەست بە دابەشكردنی بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیاران دەكرێت. داوا لەو جووتیارانە دەكات كە بۆ ساڵی 2025 گەنمیان تەسلیمی سایلۆی سلێمانی كردووە، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ناحیەی پیرەمەگروون بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان.
كۆی گشتیی شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ گەنمی ساڵی 2025، بڕی 301 ملیار و 507 ملیۆن دینارە. تا ئێستا وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕی 159 ملیار و 507 ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، هێشتا بڕی 142 ملیار دیناری تر ماوە كە حكومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت.