وەزارەتی بازرگانی هەرێم: لە کەمتر لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 14 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

کوردستان 05:05 PM - 2026/06/16

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایدەکات، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا بڕی وەرگیراو 14 هەزار تۆنی تێپەڕاندووە، زۆرترین بڕی گەنمیش لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە سەرجەم پارێزگاکان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی هێشتا هەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی پڕۆسەکەدا تێنەپەڕیوە، بەڵام تاوەکو ئێستا توانراوە زیاتر لە 14 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکاندا کۆگام بکرێت.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، دابەشبوونی بڕی گەنمی وەرگیراو بەپێی سایلۆکانی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
دهۆک: پێشەنگی پارێزگاکانە و بڕی پێنج هەزار و 818 تۆن و 80 کیلۆ گەنمی تێدا وەرگیراوە.
هەولێر: لە پلەی دووەمدایە و چوار هەزار و 504 تۆن و 440 کیلۆ گەنم ڕادەستی سایلۆکانی کراوە.
سلێمانی و هەڵەبجە: لە کۆی سایلۆکانی ئەم سنوورە، بڕی سێ هەزار و 840 تۆن و 540 کیلۆ گەنم کۆگاکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو