تاڕۆژی هەینی گەرووی هورمز بەتەواوی دەكرێتەوە

عیراق 11:56 AM - 2026/06/16

 پێنج كەشتی ئێران بەگەرووی هورمزدا تێپەڕین وبڕیارە تاڕۆژی هەینی گەرووەكە بەتەواوی بكرێتەوە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویكردەوە، پرۆسەی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران بە ڕەسمی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، پێنج كەشتیی ئێرانی توانیویانە بە گەرووی هوورمز و سنووری گەمارۆكەدا تێپەڕ ببن، لەو پێنج كەشتییە، سیانیان كەشتیی نەوت و دوو كەشتییەكەی دیكەش هەڵگری كاڵا و پێداویستییە بنەڕەتییەكانی وڵاتی ئێران بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی تەسنیم، دۆناڵد ترەمپ تەئكیدی لەوە كردبووەوە كە دەبێت دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی لێكگەیشتنە ئەلیكترۆنییەكە، گەرووی هوورمز بكرێتەوە و گەمارۆكە لاببرێت، بەڵام ئێران ئەم پێشنیازەی ڕەتكردووەتەوە و هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی كە پرۆسەی كردنەوەی گەرووی هوورمز بە ڕەسمی دوای ئیمزاكردنی لێكگەیشتنە فیزیكییەكە لە ڕۆژی هەینی دەست پێ بكات.

بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنەی كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە نێوان ئەمریكا و ئێران ئیمزاكراوە، بڕیار وایە گەرووی هوورمز لە ڕۆژی هەینی واتە دوای 3 ڕۆژی دیكە بە تەواوی و بەبێ هیچ بەربەستێك بەڕووی كەشتیوانیی بازرگانیدا بكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو