بەیانی ئەمرۆ سێشەممە،بومەلەرزەیەكی بەهێزی شەش پۆینت حەوت پلەی رێختەر دورگەی سۆڵاوێسی لەوڵاتی ئیندۆنیسیا هەژاند.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمرۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی شەش پۆینت حەوت پلە بەپێوەری ڕێختەر دوورگەی سوڵاوێسی لە وڵاتی ئیندۆنیزیا هەژاند و دواتریش پاشەلەرزە بەردەوامی هەبوو.
ئاژانسەكان ئاماژەیان بەوەشداوە، بوومەلەرزەكە لە سەعات 10 و 27 دەقیقەی سەرلەبەیانی بە كاتی ناوخۆیی ڕوویداوەو چەقەكەشی كەوتووەتە 42 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری پالۆ.
لەبارەی زیانەكانی بومەلەزەكەوە، ئەوەخراوەتەڕوو كە زیان بەرچەند باڵەخانەیەك گەیشتووە و دوای بومەلەرزەكەش پاشەلەرزە لە ناوچەكەدا بەردەوامی هەبووە.
ئاژانسەكانی هەواڵ باسیان لەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە بووەتە هۆی ترس و شڵەژانێكی زۆر لای دانیشتووان و چەندین نەخۆشخانە لە شاری پالۆ نەخۆشەكانیان بردووەتە دەرەوەی باڵەخانەكان وەك ڕێوشوێنێكی سەلامەتی.
هەروەها راگەیاندنی جیۆفیزیكی ئیندۆنیزیا دەڵێت، بومەلەرزەكە دوای خۆی مەترسی روودانی تسونامی دروستنەكردووە.