سەرۆك بافڵ: هیواخوازین سەری ساڵی كۆچی ببێتە مایەی خێر و گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچەكەمان
ئەمڕۆ یەكی موحەڕەمی ساڵی 1448ی كۆچییە، كە دەكاتە سەری ساڵی نوێی كۆچیی و رۆژمێرێكە پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام بەكاری دێنن، ئەم رۆژمێرە، ناوی لە كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خودای لەسەربێت) لە مەككەوە بۆ مەدینە هاتووە. موسڵمانان ئەم رووداوە مێژووییەیان كردووە بە سەرەتای دەستپێكردنی مێژووی ئیسلامی.
بۆ ئەم یادەش سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی جیهان دەكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەری ساڵی نوێی كۆچی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی كۆچییەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان لە كوردستان، عیراق و جیهان دەكەین. هیواخوازین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچەكەمان. لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، لە خوای گەورە داواكارین وڵاتەكەمان بپارێزێت.