پەیامی پیرۆزبایی ڕفعەت عەبدوڵا بەبۆنەی (سەری ساڵی نوێی کۆچی)

کوردستان 11:05 AM - 2026/06/16

گەرمترین پیرۆزبایی (سەری ساڵی نوێی کۆچی) لەسەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، دوعاخوازم ئەمساڵ ببێتە ڕێگایەک بەرەو دادپەروەری و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و سەقامگیریش بێنێت بۆ جیهان.
١ی موحەڕم تەنها بەروارێکی ئاسایی نیە، بەڵکو وەرچەرخانێکی گەورەبوو کەمێژووی مرۆڤایەتی گۆڕی، لەم یادەدا جەخت لەبرەودان بەپرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کلتوری پێکەوە ژیان و بیری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو