بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچیی موسڵمانان ، ۱ی مانگی موحەڕەمی ساڵی ۱٤٤۸
گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق دەکەین و هیواخوازین ئەم بۆنەیە کە سەرەتای ساڵی نوێی ڕۆژمێری موسڵمانانە، ببێتە دەستپێکی گەڕانەوەی ئاشتی و خێر و ئارامی لەناوچەکەدا و موسڵمانان و گشت مرۆڤایەتی بەدوور بن لە هەر بەڵاو ناخۆشییەک.
دووبارە ئەم بۆنە و ڕۆژە مەزنە پیرۆزبێت لە هەمووان.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان