گەڕان وپشكنین بەدوای تەرمی روقیە لە سەرچاوی ئاوی زەڵم بەردەوامە زیاتر لەهەفتەیەكە هەڵمەتی گەڕان بەدوای روقیەی تەمەن 11 ساڵان لەناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم و رێرەوی ئاوەكە بەردەوامە و تائێستا نەتوانراوە بدۆزرێتەوە، تیمەكان ئامێری پێشكەوتووی سۆنەر لەناو ئاوەكە بەكار دەهێنن، بەڵام رووبەرووی دوو گرفت بوونەتەوە، یەكێكیان بوونی چاڵ و چۆڵی و ئەشكەوتی زۆرە لەناو رێرەوەكە ئەوەی تریشیان ساردی ئاوی زەڵمە كە بەئاستەم مەلەوان و غەواسەكان دەتوانن تێیدا بمێننەوە.