هێڵی ئاسمانی عیراقی لە لیستی قەدەغەكانی ئەوروپا مایەوە

کوردستان 09:36 PM - 2026/06/16


یەكێتیی ئەوروپا هێڵی ئاسمانیی عیراقییەی لە لیستی ئەو هێڵە ئاسمانییانە هێشتەوە كە كاركردنیان لە یەكێتییەكە قەدەغەكراوە، بەپێی دوایین نوێكردنەوەی رێسای سەلامەتی فڕۆكەوانی ئەوروپا كە لە 9ی حوزەیرانەوە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، هێڵی ئاسمانیی عیراقی و فلای بەغداد لە لیستی ئەو كۆمپانیایانەدا ماونەتەوە كە فڕینیان لە ئاسمانی ئەوروپا قەدەغەكراوە.
قەدەغەكەی یەكێتیی ئەوروپا چوار هێڵی ئاسمانی عەرەبی و ناوچەكە دەگرێتەوە ئەوانیش بریتین لە، هێڵی ئاسمانی عیراقییە، ئێران ئاسمان ئێرلاینز، ئێر ئێكسپرێس جەزائیر، هەروەها سەرجەم ئەو كۆمپانیا فڕۆكەوانییانەی مۆڵەتیان لە لیبیا و سودان و جیبۆتی هەیە. گەشتكردنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا قەدەغەكراوە، ئەمەش بەهۆی مەترسیی رێكارەكانی چاودێری سەلامەتییەوەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو