عەمار حەکیم: هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی هەڵەبجە بۆ دۆزینەوەی تەرمی روقیە ڕەنگدانەوەی ماناکانی هاودەنگی و بەرپرسیارێتی مرۆڤایەتیی بوو.
عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ستایشی هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی هەڵەبجە دەکات بۆ دۆزینەوە و گەڕانەوەی تەرمی روقیە و دەڵێت، هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگری شارستانی و سەدان خۆبەخش لە خەڵکی بەشەرەفی هەڵەبجە لە گەڕان بەدوای تەرمی منداڵە خنکاوەکەدا، دیمەنێک بوو لە ڕەنگدانەوەی ماناکانی هاودەنگی و بەرپرسیارێتی مرۆڤایەتیی.