لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ مێژووی پڕشانازیی هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی لە خەباتی رزگاریخوازیی کوردایەتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە رابەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرز نرخاند کە وەک یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی پێشمەرگە هەمیشە لە رێزی پێشەوەی خەباتدا بووە و دڵسۆز بووە بۆ خاک و خەڵکی کوردستان.
لای خۆیەوە، هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵوێست و هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ دووپاتکردەوە و وتی، یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە و دڵخۆشین سازش لەسەر مافی خەڵکە سەربەرزەکەمان ناکات، تاوەکو بە یەکسانی خزمەتی تەواوی خەڵک و ناوچەکانی کوردستان بکرێت.