لە سلێمانی جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لەگەڵ قاسم ئهعرهجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و وەفدێکی باڵای ئەمنی یاوەری کۆبوونەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتە ئەمنییەکان کراو و جەخت لە بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرایەوە
هەر لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوو لەسەر پێویستی فراوانکردنی هاریکارییەکان بۆ راپەڕاندنی بەرپرسیارێتییە ئەمنی و نیشتمانییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیری لەوڵاتدا .