قاسم ئەعرەجی،راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای ئەمنی لە شاری سلێمانییە و بڕیارە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.
ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای ئەمنی، گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازیان لێكرا، هاوكات قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی لە دەباشان كرد و بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال سەركردەیەكی گەورە بووە و دژی ستەم و دیكتاتۆریەت خەباتی كردووە و توانیویەتی دوای ساڵی 2003 پێگەی عیراق بەرز بكاتەوە، ئەم سەردانەش وەك وەفایەكە بۆ ئەو خەباتەی كردوویەتی.
قاسم ئەعرەجی راشیگەیاند،ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە چەند دۆسییەیەكی ئەمنی كۆدەبنەوە.