ڤانس: تا ئێستا ئێران رێككەوتنی پاراستووە

عیراق 09:40 PM - 2026/06/18

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێرانییەكان هیچ بڕە پارەیەكیان دەست ناكەوێت، ئەگەر رەفتارەكانیان نەگۆڕن.

جەی دی ڤانس لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند، لە لایەنی سەربازییەوە، ئێرانییەكان بۆ دووەم شەو لەسەر یەك تەقەیان لە هیچ كەشتییەك لە گەرووی هورمز نەكرد، بۆیە تا ئێستا، ئەوان رێككەوتنەكەیان پاراستووە.

وتیشی، سەبارەت بە گەمارۆی دەریایی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ڕێگەی بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 كەشتیدا، بەمشێوەیە ئێمەش كۆتاییهاتنی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكەمان لەسەر ئاستی سەربازی پشتڕاستدەكەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێران تا ئێستا پابەندە بە رێككەوتنەكە لەگەڵ ئەمریكا، واشنتۆنیش ئامادەیە بۆ هەموو سیناریۆكان، ئەگەر تاران بەڵێنەكانی جێبەجێ نەكات، بەڵام ئەگەر ئێران بیەوێت پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی ئاسایی بن، دەبێت پابەندی بەڵێنەكانی بێت.

سەبارەت بە دۆخی لوبنان، جەی دی ڤانس ئاشكرایكرد، پێویستە ئیسرائیل و حزبوڵا پابەندبن بەڕێككەوتنی ئاگربەست، ئەمەش پەیوەندی بە ئاشتی ناوچەكەوە هەیە، مانای ئەوەیە كە پێشبینی دەكەن، حزبوڵا بەردەوام نەبێت لە هەڵدانی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر ئیسرائیلییەكان، هەروەها پێشبینیدەكەن ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی سەربازی زیادەڕۆیی لە ناوخۆی لوبنان ئەنجامنەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو