ئەمڕۆ لە بەغداد كۆنوسی هاوبه‌شی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می (ئه‌سیكۆدا) له‌نێوان ده‌سته‌ی گشتی گومرگه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئیمزا کرا.
ئه‌م كۆنوسه به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وزاری ئابوری عیراق و له‌وێ په‌سه‌ند ده‌كرێت، به‌مه‌ش یه‌كێكه له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ر ده‌بێت سه‌باره‌ت داهات و چاودێری گومرگی.
بەپێی کۆنوسەکە، دەبێت یاسا فیدڕاڵییەکان لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرێن و تیمێکی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت.
لە بەشێکی تری کۆنوسەکەدا هاتووە، "هیچ جۆرە ماددەیەک لەم سیستمە بەدەر ناکرێت کە داخڵى هەرێمی کوردستان دەکرێت و دەبێت پێناسی گومرگی یەکبخرێت لەنێوان هەرێمی کوردستان و عیراق یەک بڕی وەرگرتنی گومرگ هەبێت".
خاڵێکی تری کۆنوسەکە پەیوەستە بە کۆکردنەوەی داهاتی گومرگ و باجەکان کە لە دەروازە سنوورییەکان، بەگوێرەی یاسای باج و گومرگی فیدڕاڵى و یاسای بودجەی فیدراڵى و یاسا بەرکارەکانی دەبێت.
یەکلاکردنەوەی دەروازە ناڕەسمییەکانی هەرێمی کوردستان خاڵێکی تری کۆنوسی ڕێککەوتنەکەیە، دەبێت لیژنەی تایبەتمەندی لە هەردوولا پێکبهێنرێت بۆ بەڕێوەبردنیان و لیژنەکانیش لە دەستەی دەروازە سنوورییەکان و وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق و هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێن.