رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

کوردستان 10:52 AM - 2026/06/18

هەواڵە خۆشەكەی مووچە گەیشت و هەفتەی داهاتوو ،مووچەی مانگی پێنجی  مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.   
بەپێی راگەیەندراوزێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان،ڕۆژی یەك شەممە (21ی حوزەیران تا رۆژی پێنج شەممە 25 ی حوزەیرانی2026 ) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە. هاوكات لەهەمان كاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای یەكی حەوتی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو