باخچەیەكی رانیە وەك تابلۆیەكی سروشتیی دڵڕفێن خۆی نیشان دەدات

کوردستان 03:12 PM - 2026/05/19

لە گەڕەكی ڕاپەڕینی قەزای ڕانیە، باخچەیەك هەیە كە تەنها پارچە زەوییەكی سەوز نییە، بەڵكو تابلۆیەكی سروشتیی دڵڕفێنە كە سەرنجی هەر رێبوارێك بۆ لای خۆی رادەكێشێت. ئەم جێگا دڵگیرە ناوی باخچەی شەن-ە شوێنێك كە لە ساڵی 2014وە بونیادنراوە و ساڵ بە ساڵ لەگەڵ تەمەنیدا، جوانییەكەی قووڵتر و گەشاوەتر بووە.

نهێنیی جوانی راستەقینەی ئەم باخچەیە بەهۆی ماندووبوونی دوو باخەوانی دڵسۆزە كە رۆژانە بەردەوام كاری تێدا دەكەن و ماندوو دەبن. ئەوان بە عەشق و سەلیقەیەكی بێوێنەوە خزمەتی سەرجەم گۆشەكانی ئەم باخچەیە دەكەن و  وایانكردووە سروشت باشترین دیاریی خۆی پێشكەشی سەردانیكەران بكات.

ئەوەی باخچەی شەن لە باخچەكانی تر جیا دەكاتەوە، گەشەكردنی گوڵی ئێوارە-یە. ئەم گوڵە نازدارانە بەشێوەیەكی جوان رێكخراون و دیمەنەكەیان  ئارامی و دڵخۆشی  بە هاووڵاتیان، سەدانیكەران و گەشتیاران دەبەخشێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو