عراقچی جووڵەكانی ئەمدواییانەی ئەمریكا گومانەكانمانی لەسەریان زیاتر كردووە

عیراق 01:00 PM - 2026/05/09

 عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاكان فیدان هاوتا توركیەكەی رایگەیاند، جوڵەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا لە ناوچەی كەنداو، لەگەڵ چەندین پێشێلكاریی رێككەوتنی ئاگربەست لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە، گومانەكانی لە جددیەتی واشنتۆن لە پەیڕەوكردنی رێڕەوی دیپلۆماسی زیاتر كردوە و نەبونی متمانەی قوڵتر كردوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاكان فیدان رایگەیاندوە، پەرەسەندنی گرژییەكانی ئەم دواییەی هێزەكانی ئەمریكا لە كەنداو، پێشێلكارییە دووبارەكانی ئاگربەست، گومانەكانی متمانە و جددیەتی لایەنی ئەمریكی سەبارەت بە رێڕەوی دیپلۆماسی زیاتر كردوە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، جوڵەكانی ئەمریكا پرۆسەی دیپلۆماسی لاواز دەكات و بێ متمانەیی گەلی ئێران بە واشنتۆن قوڵتر دەكاتەوە، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دیپلۆماسیش پێویستی بە وەستاندنی هێرشە نایاساییەكان و رێبازی فراوانخوازانەی ناعەقڵانی لایەنی بەرامبەر هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو