ترەمپ: چاوەڕێی وەڵامی ئێران دەكەین

عیراق 10:20 AM - 2026/05/09

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕێ دەكەن لە چەند سەعاتی داهاتوودا ئێران وەڵامی پێشنیازی وڵاتەكەی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ بداتەوە.

لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەوانان لەبەردەم كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێشبینی دەكەن ئێران لە سەعاتەكانی داهاتوودا وەڵام بداتەوە، ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەكان نەگەنە ئەنجام، ئەوا دەگەڕێنەوە سەر پڕۆژەی ئازادی ‌و هەنگاوی تریش دەنێن.

هاوكات ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە رۆژنامەنووسانی وت: واشنتۆن چاوەڕێیە ئەمڕۆ وەڵامی تارانی پێ بگات، هیوادارم پێشنیازێكی جیدی بێت، بەڕاستی هیوای ئەوە دەخوازم.   

لای خۆشیەوە ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیازەكە دەكەن و هەر كاتێك گەیشتنە بڕیاری كۆتایی، بڵاوی دەكەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو