لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان 11:55 AM - 2026/05/03

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکە دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دابارینی باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبنەوە. لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ، ئەگەری تاوە بارانی کورتخایەن هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو