قوباد تاڵەبانی: جەختمان لەچارەسەرکردنی یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کردەوە

کوردستان 08:33 PM - 2026/05/02


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق سەردانی شاری سلێمانی كردو لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی پێشوازی لێكراو دواتر لە دەباشان كۆبوونەوە.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی كۆبوونەكەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو پشتیوانیی خۆی بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی نیشتمانی و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە. 
جەختیشمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. سەرۆک بافڵ روونیکردەوە ئامانجی یەکێتی دروستکردنی حکومەتێکی بەهێزە کە ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان دابین بکات و ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکان تێبپەڕێنێت و مافی تەواوی گەلانی عێراق و بە تایبەتی گەلی کورد بەگوێرەی دەستوور بپارێزێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو