لەم دواییانەدا و بەدیاری كراوی لە هەڵگیرسانی جەنگی ئێرانەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، باس لەوە دەكات، كورد چەكی ئەمریكیان بۆ خۆیان گل داوەتەوە، بەڵام ئەمە بۆ زۆرێك لە هاووڵاتیان و چاودێران شۆك نییە، چونكە ئەمە یەكەمجار نییە چەك لەهەرێم دیار نامێنێت و پاشان بەناوی تەقینەوەی كۆگاكانەوە بێ سەروشوێن دەكرێت. هەرچەندە مەرامی چڕی هەواڵگری پاراستن هەیە كە دیارنەمانی ئەو چەكانە بەسەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-دا بهێندرێت بەڵام سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە راشكاوی و لەكاتی خۆیدا وتی: كە ئەو چەكانە لەسلێمانی نیین، كەچی بە رابردوو و ئێستاشەوە، سەرۆك و جێگری هیچ حزبێكی تر وەك سەرۆكی یەكێتی بەئاشكرا نەیوتووە كە چەكەكان لای ئەوان نین و ئەمەش خۆی لەخۆیدا جێگەی پرسیارە.
لەدوایین هەوڵی هەواڵگرییاندا باڵی شكسخواردووی پارتی كە پاراستن سەرپەرشتی دەكات لە رێگەی پەیامنێری كەناڵەكەیانەوە لە ئەمریكا ویستیان گومانەكە لەسەر خۆیان لابەرن، بەڵام گومانەكەیان لەسەر خۆیان زیاتر تۆختر كردەوەو وەڵامەكەی سەرۆكی ئەمریكاش بۆ پەیامنێرە هەواڵگیرییەكە ئەوەنەی تر راستی دزینی چەكەكانی روونكردەوە. لەم راپۆرتەدا روونی دەكەینەوە كە چەتەیی چەكەكان لەتەقاندنەوەی كۆگاكانەوە دەستیپێكردووە