جارێكی تر پارتی بێگانە پەرستی خۆی دووپاتكردەوە

کوردستان 03:08 PM - 2026/05/02

ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق سەردانی هەولێری كرد‌و لەلایەن لێپرسراوانی پارتییەوە بە گەرمی پێشوازی لێكرا، تائێرە ئاساییە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە، بابەتی بێگانە پەرستییە، كە ئەمڕۆ جارێكی تر پارتی پێیی وتینەوە، ئەو بێگانەیەكی پێ باشترە لە كوردێكی نیشتمانپەروەری وەك نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق.

ئەمرۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پرۆتۆكۆلەكانی پێشوازیكردن لە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بە ئاسایی بەرێوەچوو، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی بوو لای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، لێپرسراوانی پارتی بە گەرمییەوە چوون بۆ پێشوازیكردن لە  عەلی زەیدی و  وەفدی هاوڕێی‌و  فەرشی سووریان بۆ راخستن‌و  بە دەستكردنە مل و باوەش پێداكردن بەخێرهاتنیان كردن، ئەمەش جارێكی تر سەلماندی كە پارتی چەند حەزی لە بێگانە پەرستییە.

لە كاتێكدا كە  نزار ئامێدی وەك كوردێك بوو بە سەرۆك كۆماری عیراق‌و كاندیدەكەی پارتی لە بەرامبەرییدا تەنها 16 دەنگی بەدەستهێنا، پارتی هەرزوو وتیان ئێمە مامەڵەی لەگەڵ ناكەین. 

ئەمە یەكەمجار نییە پارتی هێندە حەزی لە بێگانە پەستی بێت‌و دژی لێپرسراوانی كورد مامەڵە بكات، لە ماوەی رابردوودا كاتێك توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك، هەرزوو بە چەپكە گوڵی زەردەوە چوون بۆ پیرۆزبایی لێكردنی، لە كاتێكدا رێبوار تەها وەك كوردێك ماوەی ساڵ و نیوێك پارێزگاری كەركوك بوو، بەردەوام خزمەتی كەركوك و كەركوكییەكانی ئەكرد، بەڵام نەك هەر پیرۆزباییان لێ نەكرد، بەڵكو لە هەولێر‌و دهۆكیش بایكۆتیان كردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو