40 رۆژ بەسەر كۆچی دوایی پێشمەرگەی رۆژە سەختەكان و فەرماندەی ماندوونەناس غەفور دەروێش ناسراو بە (مامە غەفە) تێدەپەڕێت.
وەك وەفایەك، لە رێوڕەسمێكی شایستە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ و هاوسەنگارانی چلەی ماتەمینی فەرماندە و تێكۆشەری دێرینە لە قەزای كۆیە بەڕێوەچوو. لەڕێورەسمەكەدا دۆكیۆمێنتارییەك لەسەر خەبات و ژیانی فەرماندە مامە غەفە نمایشكرا.
جێگەی ئاماژە پێدانە، مام غەفور زیاتر نە نیو سەدە خەبات و قوربانی لە پێناو گەل و خاكەكەی بۆ رێبازی مام بەختكرد، برینی سارێژ نەبووی شەڕی دژبە تیرۆرستانی داعش هۆكاری ماڵئاوایی یەكجاری بوو.