كۆتایی ئەم هەفتەیە یەكەم گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە دەستپێدەكات

کوردستان 03:43 PM - 2026/05/02

دوای زنجیرەیەك گفتوگۆ و هەوڵەكان بۆ ئاسانكاری گەشتی حاجیانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا گەشتەكان بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و هەولێرەوە بۆ شاری جەددەی وڵاتی سعودیە ئەنجام بدرێن.

بەپێی خشتەی دیاریكراو، پرۆسەی گواستنەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی پێنجشەممە  7ی ئایاری 2025، یەكەم گەشتی حاجیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها بڕیار وایە تەنیا یەك رۆژ دوای گەشتەكەی هەولێر، واتە رۆژی هەینی داهاتوو، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی بۆ گواستنەوەی حاجیان دەستپێبكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو