ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ACNS، هەڵبژاردنی خۆی ئەنجامدا

کوردستان 06:59 PM - 2026/05/02

ناوەندی ئەكادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی ACNS، هەڵبژاردنی خۆی ئەنجامدا

  بە مەبەستی دەستپێكردنی كارو ئەركە زانستی و ئەكادیمی و رووناكبیرییەكانی خۆی، ناوەندی ئەكادیمیی توێژنەوەی نیشتمانی ACNS كە ناوەندێكی توێژینەوەی زاستی و ئەكادیمییەو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە مۆڵەتی كاركردنی هەیەو ژمارەیەك لە ئەكادیمیان و مامۆستایانی زانكۆ ئەندامن تێیدا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی گشتیی ناوەندەكەو نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی و نوێنەری سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، لە هۆڵی مەڵبەندی رۆشنبیریی زانكۆی سلێمانی هەڵبژاردنی خۆی ئەنجامدا.
  لەو پرۆسەیەدا كە بە شێوەیەكی دیموكراتییانە بەڕێوەچوو، هەریەك لە پ. د. پۆڵا ئازاد خانەقا بە سەرۆكی ناوەندەكەو پ.د. پاڤێ جەمیل ئەحمەد بە جێگری سەرۆك هەڵبژێردران، پاشان هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندەكە بەڕێوەچوو و هەریەكە لە پ.د.عەباس مستەفا عەباس، پ.ی.د.كاروان عەلی قادر، پ.ی.د.سۆز حەمید ئەحمەد، پ.ی.د.میران جەلال محەمەد، د.عەدالەت عەبدوڵڵا، بوون بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن و هەریەكە لە پ.ی.د.دیڤان عوسمان حسێن و د.هیوا مەحمود غەفور-یش بوونە ئەندانی یەدەكی دەستەی بەڕێوەبردن.   

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو